سەقز: زیندانییەکی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا

0
601

زیندانی سیاسی کوردی دەست بەسەر لە بەندیخانەی سەقز، مستەفا سەلیمی، لە ناکاو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی کانوونی بەرهەڵستکارانی مافی مرۆڤی کوردستان، مستەفا سەلیمی (ئەیلوولی)، زیندانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە، لە حەوتووی ڕابردووە لە لایەن مەئموورەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە زیندانی سەقزەوە بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە و ئەوەش بۆتە هۆی دڵڕەواکێی بنەماڵەکەی.

هاوبەندییەکانی مستەفا سەلیمی بەپێی ئەوەی کە سزای سێدارەی ناوبراو لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە، یەکجارەکی کراوە، لەمەڕ لەسێدارەدانی، پەشێون.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو بەندییە سیاسیەی کورد لەڕێگای تەلەفوونەوە بە “کانوونی بەرهەڵستکاری مافی مرۆڤی کورستان”ـی گوتووە ئەو هەواڵە ڕاستە و چەند ڕۆژ لەوەی پێش مستەفا لە لایەن مەئموورە ئاسایشییەکانی زیندانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوەو هیچ زانیاری و شیکارییەکیشی پێ نەدتاوە و تا ئێستاش نازانن لە کوێیە و لە چ دۆخێک دایە.”

مستەفا سەلیمی، لەدایک بووی پووشپەڕی ١٣٦٤ی هەتاوی و پەیمانکاری کۆمپانیای گاز بووە و بە پێی حوکمی دادوەر “گودینی” لە دادگای شۆڕش، سزای سێدارەی بۆ دەرچووە. مستەفا خەڵکی گووندی “ئیلو”ـی ناوچەی تیلەکۆی سەر بە شاری سەقزە و لە ساڵی ١٣٨٠ی هەتاویدا بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕژیمی سێدارەی ئێران دەست بەسەر کراوە و بەپێی سزای داسەپاو، ناوبراو سێ ساڵ ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە.

مستەفا کە منداڵێکی هەیە، لە دادگای پێداچوونەوە و دواتر کومیسیۆنی لێبووردن ـی دەزگای نادادوەریی ڕژیم و بەتاوانی جووڵانەوە بە دژی تەناهیی ئێران، سزای سێدارەی بۆ بڕاوتەوە و ماوەیەک لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرج دەست بەسەر بووە و ئێستاش لە لایەن دیوانی باڵای ئێران، سزای سێدارەکەی یەکجارەکی بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت