دوو ئێرانی بە تاوانی مرۆڤ دزی، لە تورکیە، سزای زیندانیان بۆ بڕاوە

0
801

هەواڵدەری ئاناتولی، هەواڵدەری فەرمی تورکیە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی خاکەلێوە هەواڵی دەرکرانی سزای سێدارە لە لایەن دادگای تاوانە قورسەکانی شاری وان، بۆ دوو ئێرانی ڕاگەیاند.

ئەو دوو کەسە ناوەکانیان بریتیە لە عەبدووسسەلام تاتاری و محەممەد محەممەدیان کە هەو:یان دابوو فرۆکەوانێکی ئێرانی دژبەری کۆماری ئیسلامی کە لەم دواییانەدا لە تورکیە پەنابەر بووە بدزن و بیگەڕێننەوە بۆ ئێران.

ئەو دوو کەسە ئێرانییە کە هەوڵی دزی ئەو فرۆکەوانەیان داوە لە لایەن دادگای تاوانە قورسەکانی تورکیە، سزای ٦ ساڵ و هەشت مانگ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو بوونەوەتەوە کورتکراوەی ناوی ئەو فڕۆکەوانە بریتییە لە (ئای، ئار، ک).

هەرچەند یەکێک لە مرۆڤدزەکان بە ناوی محەممەد محەممەدیان لە بنەڕەتڕا دانی بە هەوڵدان بۆ ئەو مرۆڤ دزییە دانەناوە بەڵام عەبدوسسەلام تاتاری کوتوویە کە لە لایەن ئێرانییەکەوە بە ناوی “حاجی” ئەو مەئموورییەتەی پێدراوە و بڕیار بووە لە هەمبەر بڕە پارەیەک ئەو کارەی بۆ ئەنجام بدات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.