مۆرەیەکی ڕژیم لە بۆکان، هەڵیکوتایە سەر ماڵی چالاکێکی فەرهەنگیی کورد

0
1279

ڕۆژی کورد: بە گوێرەی زانیارییەکان شەوییەکشەممەت ڕابردوو١٩ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، کەسێکی سەر بە ڕژیم بە ناوی ستار ئەسكەندەرى كه گومان ده كرێت سەر به بەسيجى مهاباد بێت بە چەکی سارد هێرشی کردۆتە سەر ماڵی برای چالاکێکی سیاسیی کورد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە د. ئاوات عەلیار، چالاکی سیاسیی کورد لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، ئەو کەسە به چەقۆ، ئامرازی شوك هێنەر، تەناف، دەسبەند و ئێسپرى هيرشي بردوته مالى ناسر على يار، براى من له بوكان. له م شه ره دا ناسر به سختى بريندار ده بيت هێرشی کردۆتە سەر ماڵی ناسر عەلی یار، نووسەر و چالاکی فەرهەنگی کوردی دانیشتووی باژێڕی بۆکان.

لە کاتی هێرشەکەدا هەرچەند ناسر عەلیار کەوتۆتە بەر هێرش و لە دوو شوێنی دەست و زگ ێەوە بریندار بووە و پێکراوە بەڵام بە هاوکاری دراوسێکانی توانیوێتی ئەو مۆرەیەی ڕژیم بگرێت و ڕادەستی پۆلیسی کردووە.

بەو پێیە کە ئەو کەسە هێرشکەرە سەر بە ڕژیم بووە، دادوەر لەوپەڕی سەرسووڕماندا ئازادی کردووە و بێ تاوانی ناساندووە.

ناسر عەلیار، چالاکی فەرهەنگی و توێژەری مێژوویە و پێشتر وڵامی چەواشەکارییەکان گۆڤارێکی بە ناوی “چشم انداز ایرن” دابۆوە و بەرگری لە بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد کردبوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت