سەرەڕۆییەکانی جاشێکی جوانڕۆیی و دەستبەسەرکردنەوەی دووباری لاوێکی ئەم باژێڕە

0
991

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، گەنجێکی کوردی باژێڕی جوانڕۆ، کە پێشتریش بۆ دوو ڕۆژە لەلایەن جاشێکی ئەو باژێڕەوە بێ سەروشوێن کرابوو دوای ئازادبوونی، شەوی ڕابردوو واتا شەوی سێ شەممە ٢ی خەرمانان، بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کراوەتەوە و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان (مەیدانی نەوت) لە ژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوە دایە و چارەنووسی ناڕوونە.

حەیدەر کەنعانی، گەنجی تەمەن 28 ساڵانی باژێڕی جوانڕۆ کە لە ئاژانسی تاکسی کار دەکات، بۆ جاری دووهەم لەلایەن مۆرەیەکی سەر بە ڕژیم بە ناوی وەزیر حوسێنی بێ سەروشوێن کراوە.

هەواڵنێریمرۆڤایەتی لە جوانڕۆ ڕایگەیاند کە بەپێی هەندێ زانیاری وەزیر حوسێنی لیستەیەکی 20 کەس لە ناوی چالاکوانان و کەسانی ئاسایی ئەو باژێڕە لەبەردەست دا هەیە و دەگوترێ ئەگەری گیرانی ئەو کەسانە لە ڕۆژانی داهاتوودا و بە مەبەستی ترساندن و هەڕەشە لێکردن هەیە.

دوای ئازادبووةی حەیدەر کەنعانی بۆ جاری یەکەم، دەگوترا کە لە کاتی گیرانیدا لە لایەن جاش و ئیتلاعاتیی جوانڕۆیی، وەزیر حوسێنی یەوە هەڕەشەی لێکراوە و ئەشکەنجەی جەستەیی کراوە و بە مەرجی جێبەجێ کردنی ویست و داخوازییەکانی وەزیر حوسێنی و نووسینی بابەتی بێڕێزییانە لەسەر هەندێ کەس و لایەن، ئازاد کرابوو.

چالاکێکی مەدەنیی جوانڕۆ لە پەیوەندییەک بە ناوەندی ڕٶژی کورد گوتی: “وەیزی حوسێنی ئەوەی دەیکات بە ئاشکرا دەیکات، شەرم و ترسی لە کەس نیە و دەستدرێژی دەکاتە سەر گیان و ماڵی هەر کەس کە حەزی لێبێت، جەردەیەکی هاوچەرخە کە بە پشتیوانی براکانی و ڕژیم ئەوەی گەرەکی بێ دەیکات”.

ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە هیوای خواست بە جۆرێک لە جۆرەکان و لە لایەن کەسانی نیشطمانپەروەرەوە کۆتایی بەو دۆخە نالەبارەی کە چالاکان و بنەماڵەی کەسانی چالاکی مەدەنی و سیاسی لە جوانڕۆ بە هۆی وەزیرەوە تێیدا هەن بهێندرێت.

وەزیر و سابیر حوسێنی و دەست و پەیوەندیەکانیان، لە ڕێگای فەیسبووک بە ناوی ساختە و بابەتی نەتەوەیی و نیشتمانی، چالاکیی خەڵکی باژێڕی جوانڕٶ و بەتایبەتی کەسانی چالاکی مەدەنی و سیاسی و بە گشتی گەنجەکانی ئەو باژێڕە، کۆنترۆڵ دەکەن.

ئەوە یەکێک لە ئەکاونتە فەیسبووکییەکانی وەیزی حوسێنیە