به‌خشینی خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی پارێزه‌رانی ئه‌وروپایی به‌ چوار پارێزه‌ری ئێرانی

137
18288

مرۆڤایه‌تی :
پارێزه‌رانی ئه‌وروپایی خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی یان به‌خشی به‌ پارێزه‌رانی ئێرانی : “نه‌سرین ستووده، عه‌بدۆلفه‌تاح سۆڵتانی، مۆحه‌ممه‌د نه‌جه‌فی و ئه‌میر سالار داوودی” كه‌ هاوكات خاتوو “شیرین عیبادی” براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبێلی ئاشتی جیهانی، به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ پارێزه‌رانی ئێرانی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.

جڤاتی ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی یاسایی و پارێزه‌رانی ئه‌وروپایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ٢٨ی نوامبر به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك باسیان له‌ به‌خشینی خه‌ڵاتی مافی مرۆڤ بۆ چوار پارێزه‌ری ئێرانی كرد. هاوكات ڕۆژی هه‌ینی خاتوو شیرین عیبادی براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبێلی ئاشتی له‌ ساڵی ٢٠١٣ی زایینی به‌ نوینه‌رایه‌تی هه‌ر چوار پارێزه‌ری ئێرانی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت و وتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد. خاتوو عیبادی له‌ وتاره‌كه‌ی خۆی دا جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرد و وتی : هیواخواز بووم ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ له‌ ناوه‌ندی  و كانوونی پارێزه‌رانی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ڕێز له‌ هاوكار و ئه‌ندامه‌كانی خۆیان بگیردرێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌گه‌ری به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌م ئه‌ركه‌ هه‌بوونی نیه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆره‌ كانوونی پارێزه‌رانی ئێران ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ناتوانن به‌ باشی پارێزه‌ری له‌ مافه‌ یاساییه‌كانی ئه‌ندامانی خۆیان بكه‌ن.
خاتوو عیبادی له‌ درێژه‌ی باسه‌كانی خۆی دا باسی كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی دامه‌زرانی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران كرد و وتیشی به‌ پێی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ په‌سه‌ند كراون، لێوه‌شاوه‌یی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌یانه‌وێت خۆیان بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ناوه‌نده‌ هه‌ڵبژێرن پێویسته له‌ ژێر چاوه‌دێری وردی وه‌زاره‌تی ئه‌منییه‌ت و زانیاری و به‌ پێی په‌سه‌ند كرانی ده‌زگای دادپه‌روه‌ری هێزه‌ سه‌ربازییه‌ دادوه‌رییه‌كان بگات. خاتوو عیبادی له‌ درێژه‌ی وته‌كانی خۆی دا پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی به‌ دواوه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ٦٠ پارێزه‌ری ئێرانی خراونه‌ته‌ ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ و چاوه‌دێری ده‌زگا جوراوجۆره‌ زانیارییه‌كانی ڕژیمی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ و ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كان كراون یان ناچار به‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ و به‌ جێهێشتنی وڵاته‌ه‌یان كراون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ به‌رگری له‌ بریگرته‌كانیان.

137 COMMENTS

Comments are closed.