بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، مانگی لە خواردن گرت.

0
1179

بەندکراوێکی کورد، خەڵکی گوندی “تازاوا” لە دەوروبەری شاری گێڵانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان کە بە تاوانی هەڵگرتنی چەک ۱۸ ساڵە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج دایە، بە هۆکاری ڕێگری کردن لە مۆڵەتی سەردانی ناوبراو لە بنەماڵەکەی لە لایەن دادوەری چاوەدێریی ئەو بەندیخانەیەوە، مانگی لە خواردن گرت.

مرۆڤایەتی: بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ کوردستان ــ ڕۆژهەڵات، “عەلی ئەشرف پەروانە”، کوڕی مەنسوور، خەڵکی گوندی تازاوا، لە دەوروبەری شاری گێڵانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان و تاکە کوڕی بنەماڵەکەی کە ماوەی ۱۸ ساڵە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی دایە، بە هۆکاری ڕێگری کردن لە مۆڵەتی سەردان لە بنەماڵەکەی لە لایەن دادوەری چاوەدێریی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بۆ ماوەیەکی نادیار مانگی لە خواردن گرت.

ئەو بەندکراوە کوردە لە مۆڵەتی سەردان لە بنەماڵەکەی له لایەن “کۆهەن دانی” دادوەری چاوەدێریی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕێگری لێ کرا، لە کاتێکدا بەپێی یاساکانی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئەگەری تێپەڕاندنی ۱۸ ساڵ لە بەندکردنی هەر بەند کراوێکدا، مۆڵەتی سەردان کردنی بنەماڵەکەی ڕێپێدراوە.

دادوەری چاوەدێریی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، له وڵامی بەدواچوونەکانی بەردەوامی باوکی ئەو بەندکراوە کوردە، ڕاگەیاند، دەبێت بنەماڵەی ناوبراو ۲۰ میلیون تمەن پارە یان یەک سیکەی بەهاری ئازادی دابنێن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی سەردانی ئەو بەندکراو کوردە لە بنەماڵەکەی.

بەدوادا چوون و نامە نووسینەکانی بنەماڵەی “عەلی ئەشرەف پەروانە”، بەتایبەت باوکی بە ساڵاچووی ناوبراو بۆ “حیفازەتی ئیتڵاعاتی دەزگای داد”، تا هەنووکە هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە.

لە ماوەی ئەو ۱۸ ساڵەی ڕابردوودا، چەندین جار ڕێگری مۆڵەتی سەردانی ئەو بەندکراوە کوردە لە بنەماڵەکەی کراوە، لە کاتێکدا ناوبراو پێویستی بە پشکنینی و چارەسەری پزشکی پشووی درێژخایەن هەیە.

نامه پدر این زندانی کورد به رئیس حفاظت اطلاعات قوقه قضائیه
نامه “علی اشرف پروانه”، فرزند منصور