مرۆڤایەتی: بەپێی ئەو ئاگاداریانەی کە بڵاو کراونەوتەوە، ماوەی ٤٨ ڕۆژە، د. فەرهاد پیرباڵ، زمانزان، شاعیر، نووسەر و فەیلەسووفی کوردپەروەر و دەروەست و نەسرەوتووی گەلی کورد، لەلایەن دەزگاکانی ئاسایش و زانایریی هەرێمی کوردستان و بە دەستوور و فەرمان و لەبەر دڵی حکومەتی بەغدا دەستبەسەر کراوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، لەو بارەوە ڕاگەیێندراوێکی بلاو کردۆتەوە.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە:
ماوەی ٤٨ ڕۆژە، دەسەڵاتی کوردی لە کوردستانی باشوور، پرۆفیسۆر، نووسەر، شاعیر و ڕووناکبیر و مامۆستای زانکۆی ناوازەی کورد، دوکتور فەرهاد پیرباڵی بە بێ هەبوونی هیچ بیانوو و پاساوێکی شەرعی و ئەخلاقی دەستبەسەر کردووە، دیارە هۆکاری دەستبەسەرکرانی پرۆفیسۆر پیرباڵ دەگەڕێتەوە بۆ هەستی نەتەوەیی بەرزی بەڕێزیان و داواکاریی جیدی نەک شانۆکارانە بۆ سەربەخۆیی کە بۆی هەیە و پێدەچێ، بەرژەوەندیە ئابووری و سیاسی و زێدەخوازیەکانی دەسەڵاتدارانی کورد لە کوردستانی باشووری خستبێتە مەترسیەوە.
جیا لەوەش، دەزگا ئاسایشی و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی باشوور، بەردەوام هەوڵیان داوە تا بە شێوەی جیاجیا هەڵبکوتنە سەر ئەو شاعیر و نووسەرە پسپۆڕەی گەلەکەمان و لێیان داوە، بێ ڕێزیان پێکردووە، ماڵ و ژیانیان لێ قۆرخ کردووە و تۆمەتی نەخۆشیی دەروونیشیان خستووەتە پاڵ و ئێستا لە ژێر ناوی هەڵەشەی چارەسەریی پزشکی، دوکتور فەرهاد پیرباڵ ـیان خستووەتە بەندیخانەوە.
له چهند نامهیهكی دهستنووسدا كه له زیندانهوه دكتۆر فهرهاد پیرباڵ ناردوویهتیه دهرهوه، باس له خراپی بارودۆخی خۆی دهكات كه لهو بهندیخانهی كه لێیهتی شوێنی مانهوهی پیسه و هیچ مهرجێكی تهندروستی تێدا نییه، لهگهڵ بكوژ و تاوانبارانی ترسناك بهند كراوه. له ئێستاشدا زۆر به زهحمهت رێگه دهدرێت منداڵهكانی ببینێت. جگه لهمانهش ئێستا دكتۆر فهرهاد بهبێ پارێزهره.
ئەوەی کە حکومەتێکی کوردی بە هەموو لاوازی و بێ هێزی و کەموکورتیەکانی لە بەشێک لە نیشتمان ساز بوو، خەونی هەزاران دوکتور فەرهاد و قوتابیەکانی و پێشمەرگە و بنەماڵەی دڵ سووتاوی شەهیدان بووە، لێ کاتێک دەبینین، دوکتور و زاناکانمان دەخرێنە بەندیخانە و عەبادیەکان فەڕشی سووریان بۆ رادەخرێ، جێگای خۆیەتی لە خۆمان بپرسین، گەلۆ باشووری کوردستان، بەرەو کوێ باڵ دەکێشێ؟
وەک رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، دەستبەسەرکردن، بی ڕێزی، ماف پێشێلکەری و بندەست کردنی پرۆفیسۆر پیرباڵ، ڕووناکبیری نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی گەلەکەمان بە هەر پاساو و چەواشەکاریەکەوە، مەحکووم دەکەین و بە دەستبەسەرکردنی هزر و هیوای کورد و سەربەخۆییخوازی دەزانین.
هیوا دەخوازین و چاوەڕوانین تا دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور و لە پێش هەموویانەوە، کاک مەسعوود بارزانی، بە زووترین کات هەوڵ بدەن تا دوکتور لە بەندیخانە بێننە دەر و ژیانێکی ئاسایی بۆ دەستەبەر بکەن، مافی کەسانی وەک پیرباڵ کە نووسەری نزیک بە ٤٠ پەرتووکی ناوازەیە و سەدان شیعری بەپێزی بە زمانی نەتەوەیی خۆی نووسیوە و سەدان قوتابیی پسپۆڕی بار هێناوە و ژیانی ئوروپای کردووە بە قوربانیی ژیان لە ناو گێژاوی باشووری کوردستان و بە هەموو شێوازێک پشتیوانی سەربەخۆیی بووە و بووە بە ڕێچکەیەکی خۆشەویست لە هەموو نیشتمانی کوردان، ئەوە نیە لە بەندیخانە دابن، بۆیە هیوادەزوازین حکومەتی هەرێم کە درکی تێگەیشتن و رێزگرتن لە مرۆڤی وەها بەرزی نیە، چیتر بێ ڕێزی بە هزری نەتەوەیی و کوردستانی نەکات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات
27ی ئاپریلی ٢٠١٨
7ی بانەمەڕی ٢٧١٨ی کوردی
وێنەی چەند نامەیەک بە دەست نووسی د. فەرهاد پیرباڵ لە بەندیخانەوە کە دەگوترێ بە پیلانی دوکتور خوسرەو پیرباڵ ـی برای کە بە نیازە سامانەکەی دوکتور فەرهاد زەوت بکا، دەستبەسەر کراوە.