وتووێژی “مرۆڤایەتی” لەگەڵ ئەمجەد حوسێن پەناهی لەمەڕ دۆخی ئەفشین و ڕامین حوسێن پەناهی/ڤیدیۆ

0
1220

مرۆڤایەتی: خوێنەری هێژا، وتوێژی بەردەستت، وتووێژی هاوکارمان “هیوان مەولانیا”ـیە لەگەڵ “ئەمجەد حوسێن پەناهی”، برای ئەفشین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسی و ڕامین حوسێن پەناهی، چالاکی سیاسیی کوردی، مەحکووم بە سێدارە.

ڕامین حوسێن پەناهی، چالاکی سیاسی کورد، لە ڕێکەوتی ۲ی پووشپەڕی ۲۷۱۸ی کوردی لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕێکەوتی ۲۵ی ژانڤییەی ۲۰۱۷ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۵ی ڕێبەندانی ۲۷۱۷ی کوردی، لە کاتێکدا تەنیا لە یەک کۆبوونەوەی دادوەریدا دادگایی کرا، لە لایەن لەقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی و دادوەرێکی دیکەوە بە تۆمەتی بشێوی و تێکدان ئاسایشی نیشتمانی و ئەندام بوون لە کۆمەڵەدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرا.

ئەفشین حوسێن پەناهیش کە برای ڕامین حوسێن پەناهیە و تا ئێستا چەندین جار دەستبەسەر کراوە. خاوەن کارنامەی “هاوکاری کردنی ڕێکخراوەکانی پارێزەری ژینگە”یە و لە ساڵی ١٣٩٠دا لە پێناو بەدواداچوونی پەروەندەی کوژرانی براکەی واتە «ئەشرەف حسێن پەناهی» بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران” سزای ساڵێک زیندان بەسەریدا داسەپێندرا.