ژنێکی کورد دوای ڕفاندن کوژرا

0
1789

هاووڵاتیەکی ژنی خەڵکی گوندی گوشخانی ـی سەر بە سەوڵاوا، لە دوای ڕفاندن کوژرا.

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان – ڕۆژهەڵات هاونیشتمانیەکی ژنی خەڵکی گوندی گوشخانی ـی سەر بە سەوڵاوای مەریوان لە دوای ڕفێندراون، تەرمەکەی دۆزرایەوە و بە خاک ئەسثێردرا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە “ش. ڕەحیمی”. تەمەن ٣٥ ساڵان و خەڵکی گوندی گوشخانی، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، دوای چوونە دەر لە ماڵ بۆ ئەنجام دانی کاروباری بانکی، لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە ڕفێندراوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە ڕفێنەر یان ڕفێنەران، بەنیازبوون دەستدرێژیی سێکسی بکەنە سەر ئەو هاونیشتمانیە و دوای ئەوەی کە سەرنەکەوتوون، کوشتوویانە.

تەرمی ئەو ژنە کوردە، ئاگر دراوە و لە ژێر خاک حەشار درابوو بەڵام دوایی دوو حەوتوو لە ڕێگای سنە بۆ دیواندەرە، دۆزرایەوە،

تەرمی ئەو ژنە ٣٥ ساڵە کوردە، لە ناو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

تا ئێستا هیچ کەس لەو پێوەندیەدا دەستبەسەر نەکراوە و شوناسی بکوژ یان بکوژەکان ناڕوونە.

This slideshow requires JavaScript.