لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵانی بۆکانی خۆی کوشت

0
687

خۆکوژیەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامن. زانیاریەکان باس لە خۆکوژیی ٧ لاو لە چەند گوندی بۆکان لە ماوەی تەنیا دوو مانگدا دەکەن کە شوناسی شەش کەسیان تا ئێستاش ناڕوونە.

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە شاری بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە 21ی ژانویە بەرانبەر بە 1ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵانی خەڵکی گوندی ئوچتەپەی سەر بە شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، سولەیمان مام سوور، کوڕی خدر، تەمەن ٢٥ ساڵان و خەڵکی ئاوایی ئوچتەپەی سەر بە شاری بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە 21ی ژانویە بەرانبەر بە 1ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە رێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو لاوە کوردە، ناڕوونە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد ڕاشیگەیاند، بە گوێرەی زانیاریەکان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ٦ لاوی تری ئەو دەڤەرە خۆیان کوشتووە و کۆتاییان بە گیانی خۆیان هێناوە بەڵام سەرچاوەکان ئامادە نین، شوناسی ئەو کەسانە بخەنە ڕوو.