هاووڵاتیەکی سنەیی لە ژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتدا گیانی لە دەستدا.

0
1401

ژومارەی ئەو دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتیەکانی ئەو دواییانەی ئێران کە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست دەدەن، تا دێ زیاتر دەبێ، هاووڵاتیەکی تەمەن ٢٤ـی سنەییش لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا.

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵانی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “سارۆ قارەمانی” لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە، گیانی لە دەست دا.

سارۆ قارەمانی، ماوەی ١١ ڕۆژ بوو بێسەروشوێن بوو و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو شارۆمەندە لاوە کوردەی خەڵکی سنە، بێ ئاکام مابۆوە.

لە ئەنجامدا، شەوی ڕابردوو، لە ئیتلاعاتەوە بە دایکی ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە تەرمی کوڕەکەی لە ساردخانە وەربگرێتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، تەرمی ئەو لاوە کوردە، ئەمڕۆ لە گۆرستانی محەمەدیی شاری سنە بە خاک ئەسپێردراوە.