هاووڵاتیەک لە بیجاڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

0
1268

لە درێژەی خۆکوژییە بەربەرینەکانی سێ ساڵی دوایی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتیەکی بیجاڕی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، محەمەد میزانیا تەمەن ٢٢ خەلکی ئاوایی شارەکی خوارووی سەر بە ناوچەی لەیلاخ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، محەمەد میزانیا، کاتژمێر ١٤ی ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی دیسامبر، بەرانبەر بە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە گاراجی مالە کەیان دا کوتای بە ژیانی خوی هیناوە.

تەرمی ئەو هاووڵاتیە کوردی، لە پزیشکی یاسایی شاری بیجار پشکنینی بۆ کراوە و ئەمرۆ سێ شەممە، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

هۆکاری خۆکوژیی ئەو لاوە کوردە، تا ئێستا ناڕوونە.