مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵایت، ده‌هه‌مین خۆلی كۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان له ماوه‌ی ڕۆژانی ٣٠/١١ و ١/١٢/٢٠١٧ له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ به‌ڕێوه چوو.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بۆ حه‌فته‌مین جار له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌دا به‌شدار بوو و كار و چالاكی به‌رچاوی ئه‌نجام دا. نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی زاگرۆس له ماوه‌ی ٢ ڕۆژی كۆڕبه‌نده‌كه دا هه‌وڵی باشتر ناساندنی كێشه‌ی كورد و كه‌مایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی ئێران، عێراق، توركیه و سوریه‌ی دا و له‌و باره‌وه دانیشتن و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌شداربووانی دیكه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه ئه‌نجام دا و داوای پشتگری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كه‌مایه‌تییانه كرد.
له به‌شێكی كاره‌كانیدا ناوه‌نده‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی له مه‌ر كێشه‌ی كورد له ئێران‌دا خوێنده‌وه و داوای به فه‌رمی ناسرانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێرانی كرد و حكوومه‌تی ئێرانی هاندا كه مافه‌كانی به فه‌رمی بناسێت.
له ڕۆژی دووهه‌می كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له لایه‌ن ناوه‌ندی زاگرۆس و به هاوكاری ڕێكخراوی مالۆكا ئه‌نترناسیۆناڵ و به پشتگری ١٦ ڕێكخراوی جیهانی خاوه‌ن پله‌ی ڕاوێژكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ خستنه به‌ر باسی زیاتری بابه‌تی نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تییه‌كانی ئێران ڕێك خست كه تێدا نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌شدار بوو.