دێولان/ چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

0
890
مرۆڤایەتی: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە شارەکانی کوردستان، چالاکێکی مەدەنی شاری دێولان بە ناوی (خەبات ئەمیری) لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا گەیشتنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ناوبراو هەواڵێک لە بەر دەست دانییە.
پێویستە ئاماژە بکرێت، خەبات ئەمیری پێشووتریش بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پشتیوانی لە کۆبانی دەستبەسەر و پاشان ئازاد کرابوو.