مەریوان/كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی سنووری باشماخ

0
1030

مرۆڤایەتی: سەر لەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی خەزەڵوەر، ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی سنووری “باشماخ”ی سەر بە شاری مەریوان لە ئاست کەمتەرخەمی و ناکارایی کۆمپانیای کۆگا گشتییەکان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.

کرێکارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، ئه‌م کۆمپانیایه‌ لە بەرانبەر ئەو بڕە پارەیەی کە لە ئێمەی وەردەگرێ دەبێ کۆمەڵێک خزمەتگوزاری لەوانە “جێی خەوتن، خزمەتگوزاری بێهداشتی و هیترمان بۆ دابین بکات،

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئه‌م کۆمپانیا ئامادە نییە هیچ کام لەم خزمەتگوزاریانە پێشکەشی کرێکاران بکات.