مرۆڤایەتی: “وریا دڵ ئهنگیز” چالاكی مهدهنی خهڵكی شاری مەریوان پاش ١٨ ڕۆژ بهسهر دەستبەسەر کرانی، بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان_ ڕۆژهەڵات ، وریا دڵ ئەنگیز، ئەندامی کومیتەی بژێوی کار و هاوکاری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە چوار ڕۆژ لهمهوبهرهوه دەستیداوته مانگرتن لە خواردن.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مانگی ڕەزبەر، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.
جێگهی ئاماژهیه، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.