لە دوای ریفراندۆمی باشووری کوردستان بەدەیان کەس لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بەهۆی دەربڕینی شادی و خۆشحالییەوە دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستاش لە گرتنگەکاندا ماونەتەوە.
لە شاری سەردەشت ١٣ کەس لە پاش دەربڕینی شادی بۆ ریفراندۆمی باشووری کوردستانەوە دەستبەسەر کراون کە ناسناوی ئەو کەەسانە، (ئەنوەر ئەفەندی، محەمەد شێخەپوور، نەجمەدین خالقی، خالید بیرەنگ، خەلیل عوسمانی، ئازاد خزری، فەرزاد خزری، ئەبووبەکر ناسرپوور، داود مەحموودیخواز، عومەر قەڵاتەرەشی، رێبین برقی، عومەر محەمەدی و نەوید سەدیقی) راگەیاندراوە.
هاوکات لە شاری بانە، (سارۆ ئەحمەدی کوڕی ئەحمەد، فوئاد حوسێنزاده کوڕی قادر، سرووش محەمەدی، ئێقباڵ قادری، هوشیار شەعبانی، ناسێح خزری، دانیال ئەحمەدی هەتا ئێستا لەدەستبەسەریدا ماونەتەوە و هەروەها لالە مەحموودی و مەنسوور ئەسراری بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.
هەروەها ناوەندی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە، ٢٠ کەس لە شاری سەقز بەناوەکانی (شێرکۆ موریدزاده، سارینا فەتحی، شاهۆ ساڵحی، هیوا دەستباز، عەتا رەحمانزاده، عەلی حوسینی، فەرزاد ساوان، جەماڵ سەرشیوی، عادڵ کەریمی، ئەیوب حوسینزاده، هیوا زارعپوور، جەلال کەسنەزانی، لەیلا خەلیلزاده، حەمید رەزایی، هیمن کەریمی، یەدوڵڵا کەریمی، هەژیر مەولوودی، بەختیار خۆشناو، خالید عەلیپوور و عەلی ئیبراهیمی) بانگهێشتی ئیتلاعات کراون و ژمارەیەکیان دەستبەسەر کراون.
هەروەها لە شاری بۆکان ١٤ کەس دەستبەسەر کراون کە چارەنووسی ١٠ کەسیان بەناوەکانی (زاهید ئەحمەدنەژاد، ئەدریس قادری، سلێمان بێ پۆش، ئاوات سوڵتانی، دیاکۆ پوور مستەفا، رەمەزان قەدیری، رەحمان خوسرەوی، غەفوور نەسیری، رەحمان قادری و رەحیم افشاری) چارەنووسیان نادیارە و چوار کەسی دیکەش بەناوەکانی (سەردار عەرەبی، جەماڵ حوسینپوور، هێمن غەفووری، کامران رەنجبەری) بە بارمتەی ٣٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
هاوکات لە دیاوەندەرە کەسیک بەناوی “فەهیم رفیقپوور” دەستبەسەر کراوە و چالاکێکی سیاسیی کوردی خەلکی مهابادیش بەناوی “رووناک ئاغایی” بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کراوە.
هەروەها لە مەریوان ٣ کەس بەناوەکانی (وریا دڵئەنگیز، موسلیح کۆنەپۆشی و سامان کەریمی) دەستبەسەر کراون کە چەند رۆژ دواتر سامان کەریمی ئازاد کراوه.
لە شاری سەوڵاوا ٢ کەس بەناوەکانی (حەمید ئەدوای و محەمەد ئەدوای) دەستبەسەر کراون و هەروەها لە شاری ئیلام چالاککی مەدەنی بەناوە (فەرامەرز مەلەکەشاهی) دەستەبسەر کراوە.
لە شاری ماکۆ ٢ چالاکی مەدەنی بەناوەکانی ئەدیب شێخکانلوو و عەلی توهی دەست لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
لەو ماوەیەشدا ٤ کس لە کامیاران بەناوەکانی (لایەق رەحمانی، عەلی وەیسی، یاسر فەرەجوڵاهی و فەرەیدوون کەریمی) دەستەبسەر کراون.
هەروەها لە خۆراسانی باکوور کە زۆربەی دانیشتوانی ئەو پارێزگایە هاووڵاتیانی کورد پێکی دینن، کەسێک بەناوی (مەنسوور فەرەجزاده) دەستبەسەر کراوە.