گەردەلوولی تویتێری بۆ ئازادیی زیندانیی سیاسیی کورد محەممەد نەزەری

0
1885

مرۆڤایەتی: تووفانێکی تویتێری بە مەبەستی داوا کردن بۆ ئازادیی محەممەد نەزەری ، زیندانیی سسیاسیی کورد بەڕێوە دەچێ.
لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤەوە داوا کراوە کە گەردەلوولێکی تویتێری بۆ ئازادیی چالاکی سیاسیی بەندکراوی کورد محەممەد نەزەری بەڕێوە بچێ.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕۆژهەڵات داوا دەکا ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتژمێر ٩ هەتا ١١ی شەو بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات توویتەکانتان بەم چەشنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر بڵاو بکەنەوە
#FreeNazari
#ئازادی_بۆ_نەزەری
#ازادی_نظری

پێویستە بگوترێ زیندانی و چالاکی سیاسیی کورد محەممەد نەزەری لە ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوییەوە دەستەبەسر کراوە و ماوەی ٢٤ ساڵە بە بێ مۆڵەتی مەرەخەسی لە زیندان دایە و ماوەی نزیکەی ٧٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە .