سمینارێک لەمەڕ دۆخی مافی مرۆڤ لە ناو نەتەوە بندەستەکانی ئێران، لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو

0
1150

مرۆڤایەتی: ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە یەکێک لە هۆڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی وڵاتی سویس، بە بەشداریی چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی نەتەوە بندەستەکانی ئێران و لە ناویان “ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات”، پانێلێک لەسەر دۆخی مافی مرۆڤیی نەتەوە غەیری فارسەکان لە ئێران بە کۆڕگێڕیی چوار شارەزای ئەو بوارە پێکهات.

کارین: من بابەتگەلیکی زۆرم لەسەر توند و تیژی ئێران نووسیوە، من ئەمڕۆ با سلە کوردەکان دەکەم.

خاتوو کاترین پارکێر، دۆستی کورد و لێکۆڵەر لەمەڕ مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، یەکێک  لە کۆڕگێڕەکانی ئەو پانێلە بوو و باسێکی چڕی بە پشت بەستن بە ئامار و زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورستان- ڕۆژهەڵات، پێشکەش کرد.

خاتوو کارین لە بەشێک لە وتەکانیدا گوتی: “ڕژیمی ئێران، ڕێژەی لەسیدارەدانی کوردەکانی لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەپێداوە، لە ماوەی ٨ مانگدا زیاتر لە ٧٩ کورد لە ئێران سێدارە دراون.”

خاتوو کارین هەروەها گوتیشی: “بە دڵنیاییەوە ڕێژەکە لەوەش زیاترە چون زۆرێک لە بنەماڵەکان بە هۆی گوشاری ڕژیم ناوێرن لەسێدارەدانی منداڵەکانیان ئاشکرا بکەن.”

پارکێر وێڕای ئاماژەدان بە بەشێک لە ناوی لەسێدارەدراوەکان و ڕێژەکانی گوتی :”لەو ماوەیەدا سێ ژن و مێردی کورد لە سێدارە دراون و ئێستاش لوقمان و زانیار مرادی مەترسیی لە سێدارە دانیان لەسەرە”.

خاتوو کارین بە ئاماژەدان بە ناوی چەند بەندکراوێکی کورد و لە ناویان، محەمەد نەزەری و حومەر فەقێ پوور گوتی: “کەسانێکی زۆر لە کوردەکان چەندین ساڵە لە بەندیخانە دەان و تا ئێستاش ئیزنی سەردانیان نەبووە”.

خاتوو کارین، لە درێژەدا باسی لە هەوڵەکان بە دژی ئێران کورد و گوتی: “ئەحمەد شەهید بەڕاستی لەمەڕ کوردەکان زۆری کار کرد. بەڵام بەداخەوە نەیتوانی پێش بە هێرش بۆ سەر کوردەکان ەل ئێران بگرێت. لە مانگی ژوئەنی ٢٠١٦، خولیکی نوێ لە لەسیدارەدان لە کوردستان دەستی پێکردەوە، زیاتر لە ٨٠٠ کەس لە کوردەکان لە ئێران دەست بەسەر کراون.”

بەشێک لە قسەکانی، ئاماژە بە هەندێ بابەتی نەورووژاو بوو و گوتی: “کاربەدەستانی ئێران هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ موعتاد کردنی کوردەکان و دواتر لە سێدارەدانی کوردەکان بە بیانووی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە.”

٥بەشێکی تر لە لێدوانی خاتوو کارین باس لە کوشتنی خەڵکانی مەدەنی لە کوردستان لە لایەن ڕژیمی ئێران بوو: “٥ کوردی مەدەنی لە نێوان دوو مانگدا کوژراون، ئەوەش تەنیا بە هۆی ئەوەوە بووە کە هێزەکانی ئێران لایان وابووە کاری قاچاغ دەکەن و خوێندن بە زمانی زگماکی تا ئێستاش قۆرغ کراوە و لە خولی ڕۆحانیش دۆخەکە خراپتر بووە.”

کۆتایی قسەکانی خاتوو کارین بەم شێوە بوو: “من هیوادارم کە ئەو سمینارە ببێتە هۆکار کە خەڵکانی ئامادەبوو لەو سمینارە هەوڵەکانیان بۆ پشتگیری کردن لە کوردەکان لە کوردستانی ئێران زیاتر بکەن تا توندوتیژییەکان کەمتر ببنەوە.”

ئادێریێنس لە کۆڕگێڕەکان بوو کە باسێکی چڕی لەسەر سیاسەتەکانی ڕژیم لە ناوچەدا و پرەپێدان بە توندوتیژی لە وڵاتانی دراوسێی ئێراندا کرد و گوتی: “ئێران دەورێکی دوو قاتی لە ئاژاوەگێڕی لە ناوچەدا هەیە. لەلایەکیەوە، ئێران لە ئێراق دەوری هەیە، ئەوە لە حاڵێکدایە ئەمریکاش لە ئێراقە و دوژمنی سەرەکیی ئێرانە، بەڵام حوکمەتی ئێراق دۆستی نزیکی ئێرانە و لە دەست ئێران دایە. من نامهەوێ باس لە ئەمریکا بکەم چون ئەمریکا دوژمنی من نیە.”

ئادێریێنس بەردەوام بوو و گوتی: “شەڕی نێوان ئێران و ئێراق بوو بە هۆکارێک بۆ سەرهەڵدان و بەرزبوونەوەی هێزی هەندێ وڵات و بوو بە فۆرمێک کە تێیدا وڵاتانی زل هێز بیر لە هاوتا ڕاگرتنی هێزەکان لە ناوچە بکەنەوە.”

ئەو شارەزایەی بواری مافی مرۆڤ لە ئێران گوتی: “ئێران بە ڕادەیەک دەوری لە ناوچە هەبووە، کە زۆر کەس لایان وایە تەنانەت کێشەی ئەفغانستان بە بێ بوونی ئێران، چارەسەر نابێ. ساڵی ١٩٧٩ خومەینی کە چۆ بەغدا، ئەوە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ سەدام و حکومەتی ئێراق کە خومەینی دەبێتە یاریکەرێکی گەورە لە ناوچە، دەبێ لە بیرمان بێ کە لە سەردەمی شایدا سەرویسە ئیتلاۆحاتییەکانی ئێران و ئیسراییل پەیوەندییەکی چڕیان ىوو ئەوە دوای ١٩٧٩ش هەبوو و دواتر پچڕا.”

ئادێریێنس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “بۆ ناسینی ڕژیمی ئێران، گرنگە کە سرنج بدەینە سەر ئەوە کە ئێران چۆناوچۆن و بۆ بوو بە وڵاتێکی دژە ئیمپریالیست.”

سلێمانی، بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەحواز، یەکێکی تر لە کۆڕگێڕەکان بوو و گوتی: “ئێمە لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەحواز، هەوڵ دەدەین تا دۆخی مافی مرۆڤ لە ئەحواز و نەتەوە غەیرە فارسیەکان لە ئێران بخەینە ڕوو. لە ئێران، دۆخی مافی مرۆڤ زۆر نالەبارترە لە هەموو وڵاتانی تری ناوچە نالەبارترە. ئێران هیچ پشت بەستراوییەکی بە یاسا ناودەوڵەتییەکانەوە نیە و هیچ گوێیان لێ ناگرێ. ئێستا بەندیخانەی ڕەش بەتایبەت بۆ چالاکانی مافی مرۆڤ هەیە و سەدان کەس لە بەندیخانەکان دان. لەو دواییانەدا، دەسەڵاتی ئێران، فەرمانی لەدار دانی دوو کەس لە چالاکانی ئەحوازیان دەرکردووە.”

سلێمانی بەردەوام بوو و گوتی: “بەندیخانەکانی ئێران تەژی بوون لە هەموو چەشنە خەڵک لە سیاسی و مەلا و ژن و منداڵ و مامۆستا و کەسی یاسایی و مەدەنی، بۆیەش ئێمە داوا لە سەرجەم ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە پشتگیری لە داواکارییەکانمان بکەن، هەوڵی خۆیان چڕتر بکەنەوە بۆ سەر ڕژیمی ئێران بۆ کۆتایی پێهێنان بە توندوتیژی و پێشێل کردنی دۆخی مافی مرۆڤ. بەتایبەت خاتوو حاسمە جەهانگیری کە ئێستا ئەو ئەرکەی لە ئەستۆیە”

بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەعواز هەروەها گوتیشی: “لە ئەحواز ئەو ماوەیەی دوایی، کەسێک تەنیا بە هۆی پەیامێکی دەنگی دەستبەسەر کراوە ئێستا لە مەترسیی لەسێدارەدان دایە. خوشکان و برایان، دەست درێژییەکانی ئێران بۆ سەر مافی مرۆڤەکان کۆتایی پێنایە، ئێمە داوا دەکەین لە یونسکۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان، کە پیداگری لەسەر مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ لە ئێران بکەن. ئێران لە ماوەی ٧ مانگدا ، قوتابخانەی کردووە بە ناوەندی ئاسایشی و دایخستووە.”

سلێمانی لە درێژەدا، لەمەڕ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئەحواز گوتی: “ئێران ئێستا دەستی کردووە بە سیاسەتی ڕاونانی خەڵک و کۆچەر و پەنابەرکردنیان لە دەرەوە. ئێمە پێمان وایە دەبێ نەتەوە غەیری فارسەکان بە یەکەوە هاوکاری بکەن. هیوادارین ئەو دانیشتنانە تەنیا نەبن  بە مەحکوم کردنی زارەکیی ئێران و بە بەیانیەیەک کۆتاییان پێ نەیە. پێویستە کۆتایی بە لە سێدارەدان و دەست بەسەرکردن  و خستنە بەندیخانەی بە بێ دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە بهێندرێت.”

قوڕەیشی،  یەکێکی تر لە کۆڕگێڕەکانی ئەو پانێلە بوو، گوتی: “ئێران وڵاتێکی یەکگرتوو نیە و لە چەند نەتەوەی جیاواز پێکهاتووە. ئەوە بۆ من زۆر سرنجڕاکێشە. پرسیاری من ئەوەیە کە بۆ چی ماف و دۆخی مافی ئەو نەتەوانە لە ئێران، کێشەیە؟  بەڕاستی دۆخی ئەو نەتەوانە لە ئێران ئێستا نالەبارە. ئەو نەتەوانە لە سنوورەکانی ئێران دەژین و توندوتیژییەکی زۆر لەسەریان هەیە، هۆکاریش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو نەتەوە و گرووپانە بۆ ڕژیمی ئێران، بەپێی ناوچەکەیان گرنگییان هەیە بۆیەش ناوچەکانیان میلیتاریزە کراوە.”

قوڕەیشی لە درێژەدا گوتی: “ئێران نەتەوە و خەڵکانی شیعەی دەورووبەری ئێران بۆ بەربەرژەوەندیی خۆی بەکار دێنێ وەک حیزبووڵا. ئەو سیاسەت و کێشانە بۆ دە دەیە لەوەی پێش دەگەڕێنەوە بەڵام مخابن ئەو کەسانەی کە باس لە نەتەوە و کەمینە غەیرەفارسەکان لە ئێران دەکەن هەر باس لە سێ دەیەی پێش دەکەن ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئێران سیاسەتێکی پێشووتر و لەمێژینە پەیڕەو دەکات.”

ئەو شارەزایەی بواری ماسفی مرۆڤ لە ئێرا، گوتیشی: “ئێران لە نجیریە و یەمەن و چەند وڵاتی تریش شیعەکان بەکار دێنی، ئەوە دەریدەخا کە ئێران کێشەیەکی سیاسیی گەورەیە بۆ ناوچەکە. ئێران سیاسەتی بەسەرباز کردنی خەڵکانی دەورووبەری وڵاتەکەی خۆی دەدات و لە دوای ١٩٣٩ ـوە ئەو سیاسەتە پەیڕەو کراوە.”

قوڕەیشی، ئاورێکی لە مێژوو داوە و گوتی: “من وێنەیەکم لە شای ئێران، ڕەزا پەهلەویم بینیوە کە زۆر بە ڕاحەتی دانیشتبوو، وێنەکە ١٩٦٠ بوو کە لە ڕیاز بووە و هەندێ کەسی تری لە دەورەی بوو، من دڵنیام وێنەکە لەلایەن حوکمەتی ئەو کاتی بە فەرمی بڵاو نەبۆتەوە، من دوو شتم لەو وێنەیە دەست کەوت یەک: شای ئێران چۆناوچۆن دەستی بە وڵاتە عەڕبییەکان کە لەگەڵ ئێران، دوو کەلتووری جیاوازن ڕاگەیشتبوو؟ بەڵێ مەبەست شیعەکانی ئەو وڵاتانە بوو کە ئێران هەوڵی ساز دانی پەیوەندی لەگەڵیان هەبووە.

دوو: ئەو ەپێمان دەڵێ کە پێش ١٩٧٩ ئێران بە ڕاستی وڵاتێک بوو کە باش بوو کە تێیدا هەندێ ئازادی هەبو بەڵام بەو حاڵەشەوە سیاسەتی بەسەربازی کردنی خەڵکانی وڵاتانی دەورووبەری ئیران لە ئارادا بووە”.

لەو پانێلەدا، جەماڵ پوورکەریم و هەڵمەت مەعرووفی، وەک ئەندامانی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، سەر بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بەشدار بوون.

This slideshow requires JavaScript.