هێرشی هێزە ئینتزامییەکان بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق دەڕە لە تیکاب، چەندین برینداری لێکەوتەوە

0
1997

مرۆڤایەتی: هێرشی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاویی، هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی ناڕازیی گوندی ئاق دەڕە لە تیکاب، چەندین برینداری لێکەوتەوە کو چەند کەسێک لە بریندارەکان ژنن و لە دۆخێکی نالەبار دان.

هەروەها چەند کەس لە خەڵکی ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات لە زمان ئاژانسی هەواڵی موکریان، بەشێک لە دانیشتووانی گوندی ئاق دەڕەی سەرێ و ئاق دەڕەی خوارێ و ئاق دەڕەی ناوەڕاست کە گوندەکانیان لە نزیک کانزای زێڕی ئاق دەڕەی تیکاب هەڵکەوتووە، ماوەی ٢٠ ڕۆژ بوو لە هەمبەر بێکاری و هەژاری لەو گوندانە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی هێمنانەیان وەرێخستبوو کە لە ئەنجامدا لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە چەک هێرشیان کرایە سەر و چەندین کەسیان بریندار بووە کە دەگوترێ بەشێکی بەرچاویان، ژنانی ئەو گوندانەن و لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی دان و دۆخیان جێگای نیگەرانییە.

یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گوندانە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵی موکریانی گوتووە: “ئەو کانزایە لە لەوەڕگەکانی ئێمەدا هەڵکەوتووە، بەو حاڵەشەوە زۆربەی کرێکارەکانی خەڵکانی ناخۆجێی و لاوەکین و تەنیا چەند کەسی کەمی خەڵکی گوندەکانی خۆمان لەو کانزایانە کار دەکەن کە ئەوانیش بە شێوەی کاتی و وەرزی، لەوێ کار دەکەن و هەر کات حەزیان لێ بێت دەریان دەکەن”.

ئەو هاووڵاتییە لە درێژەدا گوتووشیەتی: “ئێمە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر بێکاریی لەڕادەبەدەر، بە شێوەیەکی هێمنانە، ناڕەزایەتیی خۆمان دەربڕیوە. بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند کەسمان بۆ ئیتلاعات بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە کە ئەگەر بێت و ئەو ناڕەزایەتییانە بەردەوام بن ئەوا تاوانی “جووڵانەوە بە دژی تەناهیی ئێران”ـمان دەخرێتە پاڵ”.