هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵان لە ژاوەرۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

0
1379

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات (مرۆڤایەتی)، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵان لە ناوچەی ژاوەرۆی سەر بە سەوڵاوا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کەریم جەمشیدی، تەمەن ٦٠ ساڵان، خەڵکی گوندی سەرهۆبەی ناوچەی ژاوەرۆ، سەر بە سەوڵاوا لە شاری مەریوان، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ناو دارستان و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا ئێستا هۆکاری ئەو خۆکوژییە ڕوون نیە.

ئەوە دووهەمین خۆکوژییە کە لە ماوەی ٦ ڕۆژی ڕابردوودا لە مەریوان هاتۆتە ئاراوە.

بەیانیی ڕۆژی شەممە ٩ی بانەمەڕ، ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵان بە ناوی دونیا دادگوستەر، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

خۆکوژیی هاووڵاتییان لە کوردستانی خۆرهەڵات بەردەوام لە پەرە ئەستاندن دایە.

دۆخی نالەباری ئابووری، کێشەی بنەماڵەیی، نەبوونی هیوا بە ژیان، بوونی یاسای هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەتەوەیی و ئایینی لە ئێران، هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژین