خۆکوژیی ٢ هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لە ماوەی مانگی گوڵان ـدا

0
1347

مرۆفایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، ڕۆژی دووشەممە ١١ی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی”مێهران پارسا”، کوڕی سەلام خۆی کوشتووە.

هۆکاری ئەو خۆکوژییە تا ئێستاش ناڕوونە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمە دووهەمین حاڵەتی خۆکوژییە، کە لەماوەی مانگی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاوی و لە ماوەی نزیک بە یەک حەوتوودا لە شاری سەردەشت هاتۆتە ئاراوە.

حەوتووی ڕابردوو، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵانی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی”ج.خ” لە رێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٩ی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵان لە شاری مەریوان بە ناوی دونیا دادگوستەر، خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەژاری، بێکاری و کێشەی بنەماڵەی لە سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی لە ئێران و لە ناو کوردستانی خۆرهەڵاتن کە سەرجەمیان بە هۆی سیاسەتی هەڵەی ڕژیم دێنە ئاراوە و ڕادەی هیوا بە ژیانیان لە ناو خەڵک دابەزاندووە.