مرۆڤایەتی: بە پێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە شنۆ، دوو کەس لە دەستبەسەکراوانی خەڵکی شنۆ کە دوای شەڕیقەرەسەقەل دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.
هەواڵنێری مرۆڤایەتی شوناسی ئەو دوو کەسەی، “لوقمان عەزیزی” و “سەلیم یارو” ڕاگەیاندووە کە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
لوقمان عەزیزی خەڵکی گوندی بێمزورتێی شاری شنۆیە و پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ئورمیە، سزای ١٦ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بۆ بڕابۆوە.
لوقمان عەزیزیز و سەلیم یارو، هاوڕێ لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی شنۆ و مهاباد، لە دوای شەڕی قەرەسەقەل، دەستبەسەر کرابوون.
تاوانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هاوکاری و ئەندامەتی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕاگەیێندراوە.
ماوەیەکی کورت و دوابەدوای تێکهەڵچوونی هێزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی و سوپای تیرۆریستی پاسداران لە گوندی قەرە سەقەڵی شنۆ، ٦٨ کەس بە تۆموتی هاوکاری کردنی هێزەکانی پێشـەرگەی حیزبی دیمۆکرات لە شارەکانی شنۆ، سەلاسی باوەجانی، میاندواو، مەهاباد، سەقز، سەردەشت، کامیاران، مەریوان و پیرانشار دەستبەسەر کران.
یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکان بەناوی جەلال جەوانمەرد و خەڵکی مەهاباد لە ژێر ئەشکەنجەی لە رادەبەدەری هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێراندا کوژرا.
شوناسی ئەو هاونیشتمانیانە بریتی بوو لە:
۱- ئەحمەد فەتاحپوور – شنۆ
۲- سەید لوقمان ئەمینی – گوندی “چواربوت”ی شنۆ
۳- لوقمان عەزیزی – شنۆ
٤- سەید جەلال مەحموودی – گوندی” کانی سۆرکێ”ی شنۆ
٥- سەدیق بائێکرام – گوندی “قەرەسەقەڵ”ی شنۆ
٦- یەعقوب بائێکرام – گوندی “قەرەسەقەڵ”ی شنۆ
٧- مستەفا سوڵدوزی – گوندی “قەرهقشلاخ”ی مەهاباد
٨- سیروان مستەفایی – گوندی “داشخانه”ی مەهاباد
٩- ئهمیر عەبدوڵڵازادە – گوندی “بێهەنگوین”ی مەهاباد
١٠- رەحیم ئیسماعیلی – گوندی “خورخوره”ی مەهاباد
١١- خۆشناو ئیسماعیلی – گوندی “خورخورە”ی مەهاباد
١٢-عهلی سورخی گوندی “کۆسته”ی بۆکان
١٣- خەبات مەولودی – کامیاران
١٤- ئەڵماس رەزایی – کامیاران
١٥- سەروەر مورادی – کامیاران
١٦- ئاوات شەریفی – سەقز
١٧- ناسیح عەلیخانی – سەردەشت
١٨- ڕەسووڵ عەلیخانی – سەردەشت
١٩- ئەبووبەکر عەلیخانی – سەردەشت
٢٠- عومەر عەبدوڵڵاپوور – سەردەشت
٢١- فاروق پایمەرد – شنۆ
٢٢- عەمەر چکۆلی – مەریوان
٢٣- خەلیل شاهی – شنۆ
٢٤- كهماڵ حاجی مهولوود – شنۆ
٢٥- حاسڵ عهزیزی – شنۆ
٢٦- سەردار موکریانی – سەردەشت
٢٧- زەکەریا سافکار – شنۆ
٢٨- ئەفشین حوسێنپەناهی – دێولان
٢٩- ئارەش موکری – خوێندکار لە تەورێز
٣٠- شەریف ساعیدپەنا – سنە (بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت کرابوو)
٣١- هاشم رۆستەمی – سنە
٣٢- جەلال جەوانمەرد – مەهاباد (لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا)
٣٣- مامۆستا مهلا رهزا داوهردان – پیرانشار
٣٤- ناسر وهیسی – سنە
٣٥- سیامهک دێبوكری – مەهاباد
٣٦- نهجیم خودادادی – سەلاسی باوەجانی
٣٧- جهمشید شهریفی ئازاد – سەلاسی باوەجانی
٣٨- شهمسوڵڵا مورادی – سەلاسی باوەجانی
٣٩- هوشیار نهمامی – سەلاسی باوەجانی
٤٠- عهنایهت ڕهمهزانی – سەلاسی باوەجانی
٤١- مهحموود سهباحی – سەلاسی باوەجانی
٤٢- جههانبهخش نهمامی – سەلاسی باوەجانی
٤٣- کەماڵ مەسروری – گوندی قەرەسەقەڵ / شنۆ
٤٤- جەلال مەسروری – گوندی قەرەسەقەڵ / شنۆ
٤٥- رەسووڵ خزری – سەقز
٤٦- ئامانج فەتحی – سەقز
٤٧- عەلی قاسمینەژاد – کۆسەکەرێزی مەهاباد
٤٨- پژمان ئیمانی – مهاباد
٤٩-هێمن غزاڵی – مهاباد
٥٠- شاهین چووسایی – مهاباد
٥١- رحیم دیوازی – مهاباد
٥٢- ئەسعد ئەنووشه – قرهقشلاخ /مەهاباد
٥٣- محەمەد شوکری – مهاباد
٥٤- قاسم خەلیفهزاده – مهاباد
٥٥- سیامەک سولتانیان – مهاباد
٥٦- سەید موزەفەر پاوانه – مهاباد
٥٧- سامان چیر – سەرچنار / میاندواو
٥٨- موحسین کەربلایی – سەرچنار/میاندواو
٥٩- محەمەد یووسفی – سەرچنار / میاندواو
٦٠- شەهاب حوسێنی – بێژاوێ / شنۆ
٦١- محەمەد روویان – شنۆ
٦٢- وەلی شەریفی – شنۆ
٦٣- رەزا عەزبتاج – شنۆ
٦٤- فاروق شفاهی – شنۆ
٦٥- سابر رسووڵپور – شنۆ
٦٦- تاریق نیکپەی – مەریوان
٦٧- هیوا نیکپەی – مەریوان
٦٨- ئەمیر قورەیشی – پیرانشار