مرۆڤایەتی: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ خاکەلێوەی ١٣٩٦ هەتاوی، بڕیاربوو رێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە گوندی حەسەن ئاوای سەر بە شاری سنە بەڕێوەبچێت.
بەپێی هەواڵی ئاسۆی ڕؤژهەڵات، چەند کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ڕێوڕەسمەکە هێزەکانی ڕژیم هێرشیان بردە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە و پاش شێواندنی کەلوپەلە ئامادەکراوەکانی شوێنەکە دوو کەسیشیان لە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە دەستبەسەرکرد.
شوناسی دەستبەسەرکراوەکان بریتیە لە : “رامین ساڵحی” و “جەلال خودامورادی”.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی دەستبەسەرکراوەکان و تۆمەتەکانیان هەواڵێک لەبەر دەست دانییە.
هەروەک لە هەواڵەکانی مرۆڤایەتیدا هاتبوو، لە ڕۆژەکانی ٢ و ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٦٦ی هەتاوی، ئەژمارێکی زۆر لە چالاکان، کەسانی ناسراو و هونەرمەندانی شاری سەقز، لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ناوی ١٠ کەس لەو کەسانە کە بە مرۆڤایەتی گەیشتووە بریتین لە:
١- سەید عەلی حسێنی، مامۆستای زمانی ئینگلیسی و پێشکەشکاری ڕێوڕسمەکە
٢- لوقمان قورەیشت، کوڕی مەلا سەید محێدین و خەڵکی گوندی ئایچی
٣- حەسەن سەلیمی
٤- خالید ڕەحیمی یەکێک لە چالاکانی گوندی ئایچی
٥- عەتا ڕەحمان زادە، ناسراو بە عەتا شەماڵ، خەڵکی سەقز
٦- مامۆستا محەمەد عابدی، نووسەر، لێکۆڵەری مووسیقی و ئاهەنگسازی خەڵکی سەقز
٧- کچی مامۆستا عەلی عابدی
٨- ئازاد بەیگ نیا
٩- سلێمان عەبدی، مامۆستای هونەرستانی پیشەسازی و یەکێک لە سیا ناسراو و چالاکانی سەقزی.
١٠- مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی، پێش نوێرژی گوندی کانی نیاز
لەلایەکی ترەوە، لە کۆتاییەکانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، چوار کەس لە لاوانی گوندی “خەلیفەلیان”ـی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.
ناوی ئەو کەسانە کە نێونجیی تەمەنیان کەمتر لە ٢١ ساڵانە، بریتین لە:
١- کیان کەریمی، کوڕی هادی
٢- کیان ئەورامە، کوڕی سەعید
٣- محەممەد زەبیحی کوڕی عەلی
٤- ڕەزا سۆفی ئەحمەدی، کوڕی سادق