چالاکێکی ژینگەپارێزی کامیارانی دەستەسەر کرا

0
1065

مروفایەتی: لە ماوەئ حەوتووی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران چالاکێکی ژینگەپارێزیی ئەو شارە بە ناوی “محەممەدڕەزا ئاهەنگەر”، تەمەن ٣٥ ساڵان و خەڵکی گوندی “ئاسنگەران”ـیان، دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئاسنگەر بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی گشتیی محەممەدڕەزا و هۆکاری گیرانی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمبارەوە لەبەردەستدا نیە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کودپا، وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، ئاماژە بە ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دیکەی کامیارانی بەناوی “ساسان بابایی” کردووە کە لە ١٨ی ڕەشەمەی ئەو ساڵدا دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە ژێر لێپرسینەوەی هێزی ئەمنیی حکوومتی ئیسلامیی ئێراندایە.