چارنووسی شارۆمەندێکی کورد دوای مانگێک دەستبەسەری ناڕوونە

0
1084

مرۆڤایەتی: شارۆمەنێکی کوردی خەڵکی سەقز، دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لەو شارە، تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مرۆڤایەتی گەیشتوون، “فەرهاد مەلەکی” شارۆمەندی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە رۆژی سێ شەممە، ٢٦ رێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەر کرابوو، پاش تەواوبوونی مۆڵەتی ڕاگیرانی لە گرتووخانەی ئیتلاعات، لە لایەن ئیتلاعاتی پارێزگای سنە ماوەی ڕاگیرانەکەی بۆ یەک مانگی تر درێژ کراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە مرۆڤایەتی ڕاگەیاند: “فەرهاد مەلەکی، ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە پۆلیسی ڕێی شاری سەقز دەستبەسەر و پاش ماوەیەک ڕاگیران لە ئیتلاعاتی شاری سەقز بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستراوەتەوە”.

فەرهاد مەلەکی، بە تاوانی هەبوونی پێوەندی لە گەڵ حیزبەکوردییەکانی بەرهەڵستکاری نیزام  دەسبەسەر کراوە ، هێشتاکە چارەنووسی ناڕوونە.

بنەماڵەی فەرهاد مەلەکی پێشتر ئاشکرایان کردبوو کە کوڕەکەیان بە تۆمه‌تی “بانگەشە بە دژی نیزام  و پاڵپشتی کردن لە یەکێک لە ئۆپۆزسیونە کوردییه‌کانه‌وه‌‌، ئەو چالاکە سیاسییە دەسبەسەر کراوە.