چاەرنووسی دەسبەسەرکراوێکی کورد لە شاری سەقز نادیاره‌

0
1365

چالاکێکی سیاسی  خەڵکی شاری سەقز بە که‌ هۆی  هەبوونی پێوەندی لە گەڵ حیزبەکوردییەکانی بەرهەڵستکاری نیزام  دەسبەسەر کراوە ، هێشتاکە چارەنووسی ناروونە.

ماڵپه‌ڕی  كوردستان و كورد له‌ زاری موکریان نیوزه‌وه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ : کەسێک بەناوی “فەرهاد مەلەکی” ، لە ٢٦ی رێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرو بۆ شوینیکی نادیار دەگوازرێتەوە

بنەماڵەی فەرهاد مەلەکی ‘ئاشکرایان کردووە کە بە تۆمه‌تی “بانگەشە بە دژی نیزام  و پاڵپشتی کردن لە یەکێک لە ئۆپۆزسیونە کوردییه‌کانه‌وه‌‌، ئەو چالاکە سیاسییە دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە دوای بەدواچوونی زۆری بنەماڵەکەی لە شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نیە.