رێکخراوی مافی مرۆڤی ئیران: پێویستە رای گشتی ئاوڕی جیددی لە پرسی قەرەسەقەڵ بداتەوە

0
2302

بە هەوڵی چالاکان و رۆژنامەنووسانی رۆژی کورد، رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌مەڕ‌ سەپاندنی حوكمی ئێعدام و زیندانیی درێژماوە، بۆ زیندانیانی قه‌ره‌سه‌قه‌لی شنۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەمەڕ سەپاندنی حوکمی قورس بۆسەر زیندانیانی قەرەسەقەڵ خوازیاری ئاوردانەوەی زیاتری رای گشتی بۆ سەر پرسی زیندانیانی قەرەسەقەڵ بوو.

رێکخراوی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیە رایگەیاندووە: رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران وێرای دژایەتی کردن لەگەڵ سەپاندنی سزای لەسێدارە ددان بۆ زیندانیان، دادگایی کردنی زیندانیان لە پشت درگا داخراوەکان مەحکومو دەکا.

ئەو رێکخراوەیە داوای کردووە کە پێویستە دادگایەکی عادڵانە و روون بە ئامادەبوونی پارێزەر و لێژنەی چاوەدێری و هەواڵنێران بۆ تۆمەتباران بەڕێوە بچێت.

بڕیارە له‌ ڕۆژانی داهاتوو دا ئه‌منێستی ئینترناشناڵ و ڕێكخراوه‌ جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤیش لەمەڕ سەپاندنی حوکمی قورس و ناعادڵانە بۆ زیندانیانی قەرەسەقەڵ بەیاننامە بڵاو بکەنەوە.

لە دوو هەفتەی رابردوودا ٧ کەس لە لاوانی گوندی قەرەسەقەڵی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی دیمۆکرات، لەلایەن دادگای ورمێ‌وە بە شێوەی خوارەوە حوکمی قورسی سێدارە و زیندانیی درێژماوەیان بۆ بڕایەوە.

١- هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، حوکمی سێدارە

٢- حاسڵ عەزیزی ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری

٣-زاهیر فەرامەرزی، ٢٠ ساڵ زیندان

٤ – یەعقووب بائیکرام، ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری

٥– جەلال مەسرووری، ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری

٦ – کەمال مەسرووری، ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری

٧- سەدیق بائیرام، ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری

مانگی رابردووش ٥ لاوی دیکەی خەڵكی ئەو گوندە(قەرەسەقەڵ)، لەلایەن دادگای رژیمەوە حوکمی درێژ ماوەی زیندانیان بۆ بڕابوویەوە.

١- سابیر رەسووڵ‌پوور ئارەنائی، کوڕی ئیسماعیل لە چوار جار دانیشتنی دادگادا بە گشتی ١٩ ساڵ زیندانیی بۆ بڕاوەتەوە

٢- رەزا عێزەت تاج، کوڕێ مستەفا ١٩ ساڵ زیندانی

١٠- محەمەد عەبدوڵڵاهی، کوڕی عوسمان ١٢ ساڵ و ٦ مانگ

١١- فارووق شەفاهی، کوڕی برایم، ٧ ساڵ زیندان

١٢- وەلی شەریفی، کوڕی رەحیم، ٢٢ ساڵ زیندنایی تەعزیری