لە ڕووداوی کەوتنە ژێر ڕنووی کۆڵبەرانی سەردەشت ٤ کەس گیانیان لە دەست دا+شوناس

0
1793

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە سەردەشت، سەرۆکی نەخۆشخانەی ئەو شارە هەوالی گیان لەدەستدانی سێ کۆلبەری لە ڕووداوی کەوتنە ژێر ڕنووی دۆینێ ئێوارەی شاری سەردەشتی ڕاگەیاندووە.

سەرۆکی نەخۆشخانەی سەردەشت هەروەها ڕاشیگەیاندووە، دۆخی ساغڵەمیی دوو کۆڵبەری تر زۆر نالەبار و ناجێگیرە و ئێستا لە بەشی “ئای سی یو”ـی ئەو نەخۆشخانەیە لەژێر چاوەدێری دان.

شوناسی ئەو کۆڵبەرانەی گیانیان لە دەست داوە بریتییە لە: “شێرزاد عەبدوڵلاهی، ٢٧ ساڵان، دانیشتووی سەردەشت”، “هیوا ئیبراهیمی نیا، ٢٢ ساڵان، دانیشتووی بانە” و “عەلی (دیار) محەمەد نژاد، ١٨ ساڵان، دانیشتووی سەردەشت” و “محەممەد باوی خەڵکی گوندی باوێی سەردەشت”، “محەممەد هەمزەزادە، خەڵکی مهاباد”.

 ناوی ئەو دوو کۆڵبەری کە دۆخی لەشساغیان زۆر ناسەقامگیرە بریتییە لە “قاسم مەحموود خدر، ٣١ ساڵان، دانیشتووی سەردەشت” و “هێدی زاهیری، ٢٤ ساڵان، دانیشتووی سەردەشت”