گەنجێکی کورد لە ئەنجامی گوللـەی وێڵی هێزەکانی ڕژیم لە بانە، کوژرا

0
779

مرۆڤایەتی: کاتژمێر ۹ی ئەمشەو سێ شەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، گەنجێکی کورد لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە کوژراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمشەو له ڕێگای بانە-سەردەشت و لەسەر پردی میراوا، گەنجێکی خەڵکی بڵەسەن بەناوی عەبدولموتەلیب مرادی، تەمەن ۲۵ ساڵان لەلایەن هێزە ئینزامییەکانی ڕژیمەو ەکوژراوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو گەنجە کوردە بە مەبەستی یارمەتی دان بۆ چاک کردنەوەی ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی چۆتە ئەو شوێنە بەڵام بەهۆی تەقەی هێزی نیزامی بانە له ئۆتۆمبێلکی ۳fی کاسبکاران، بۆتە ئامانجی گوللـەی وێڵ و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.

تا ئێستا چەندین هاووڵاتی لە ئەنجامی تەقەی وێڵ و بە ئانقەستی هیزەکانی ڕژیم لە کوردستان کوژراون و ئەوە لە حاڵێکدایە کە نە باریان پێ بووە و نە خەریکی کاسبکاریش بوون.