مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کچە خوێندکاری کورد، پەرەستوو حاجیان، کچی خوێندکاری کورد، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز، وەک بێ تاوان ناسێندرا و لە تاوان بێبەری کرا.
ئەو خوێندکارە کوردەی خەڵکی سەقز، ڕێکەوتی 24ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە لایەن جلک شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو،
، مەئموورە ئەمنیەتییەکان لە حاڵێکدا ئەو کچە خوێندکارە کوردەیان دەستبەسەر کردبوو کە ماوەی 6 ڕۆژ بووە بە هۆی ئازاری گورچیلە لە نەخۆشخانەی سەقز لە ژێر چاوەدێریی پزشکی دابووە.
لە کاتی دەستبەسەرکرانی پەرەستوو حاجیان، مەئموورەکان هیچ چەشنە مۆڵەتێکی دادوەرییان پێ نەبووە و سەرەڕای ئەوەش ماڵەکەیان بە تەواوی گەڕاون و هەندێک کەرستەی تاکەکەسیی ناوبراو وەک لەب تاب و فلاش مێمۆری و پەرتووکەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و دەستیان بەسەردا گرتبوون.