مرۆڤایەتی: ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی و لەناو بەفر و سۆڵی زستان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئانقەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری حاجی ئۆمەران، ٥ کۆڵبەری کورد، بریندار بوون.
ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، شوناسی ئە وپێنج کۆڵبەرەی “ئیسماعیل ئەفشار، کوڕی ئیبراهیم”، “حاسڵ کوڕی تەها”، جەعفەر کوڕی ڕەحمان”، “مامە ئاتەشبەرگ، کوڕی هەمزە” و “بێهنام محەمەدڕەش، کوڕی شۆڕش”، ڕاگەیاندووە.
دەگوترێ ئیسماعیل ئەفشار، تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵانە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی برواپێکراو، ئەو ٥ کۆڵبەرە کوردە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانی باشوور و بێ ئەوەی کە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان پێدرابێ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە ئانقەست دراونەتە بەر دەستڕێژ.
ئێستا هەر ٥ کۆڵبەر لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار لە ژێر چاوەدێریی پزشکی دان.