مرۆڤایەتی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، سزای لەسێداردرانی دوو بەندکراوی کورد لە سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان، لەپێش چاوی خەڵک بەڕێوە چوو.
ماڵپەڕی “هەنگاو” ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە کوردەی ” س. کێشمەند” ئەفسەری خانەنشینی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم و ” م . محەممەدی” ڕاگەیاندووە.
ئەو دوو هاونیشتمانییە کوردە،٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوڕێ لە گەڵ ژنێکی ئیلامی بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە لە زێڕینگەرییەکی شاری سەرپێڵی زەهاو و هەروەها کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.