سزای پەڕاندنی چوار قامکی ٢ برای کورد لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا

0
1368

مرۆڤایەتی: هێشتا واژۆی سەر جاڕنامەی مافی شارۆمەندیی حەسەن ڕوحانی، ویشک نەبۆتەوە کە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ٤ قامکی دوو بەندکراوی کوردی، پەڕاند.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، سزای پەڕاندنی ٤ قامکی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “فەرامەرز بی غەم” و “مەجید بی غەم”، لە بەندیخانەی ئورمیە، جێبەجێ کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی ئورمیە کە بران، لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە لە بەندیخانەی ئورمیە بەندکراون و سزای پەڕاندنی دوو قامکی هەر کام لەو دوو برایە، لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.

سزای پەڕاندنی دوو قامکی هەر کام لەو دوو برایە بە تاوانی دزی و بەپێی حوکمی دادستان مستەفا حەبیبی، دراوە و جێبەجێ کرا.

مستەفا حەبیبی، دادستانی دادگای گشتی و شۆڕشی ئورمیە رایگەیاندووە کە دەبی ئەو پەڕاندنی قامکانە ببێتە وانەیەک بۆ ئەو بەندکراوانەی کە تاوانی دزییان ئەنجام داوە.