مامۆستایەکی ئایینی کوردی ئورمیە، دەستبەسەر و ٢ ساڵ و نیو بەندکرانی بەسەردا سەپا

0
1260

مرۆڤایەتی: ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، مەلا رەزا عەبدی، مامۆستای ئایینیی كوردی خەڵکی ئورمیە، لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئاینیی تەورێزەوە سزای ٦ مانگ زیندان و ٢ سال دوورخرانەوە لە ئورمیەی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەو مامۆستا ئایینییە دوای تەواوبوونی دادگا دەستبەجێ دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی تەورێز کراوە.

ئەو دادگایە ڕاستەوخۆ لەژێر چاوەدێریی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێراندایە و ئەرکی چاوەدێری کردن و بڕیاردانە لەسەر مامۆستایانی ئایینیی ڕخنەگر و دژ بە رژێمی ئێرانی لە ئەستۆیە.

مەلا ڕەزا عەبدی، پێشتر بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدینی ئەیووبی و هەروەها پێش نویژی مزگەوتی قودسی شارەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە بووە.