دیسان ڕووداوی کار لە کوردستان، قوربانی لێکەوتەوە

0
995

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە “مەریوان”، ڕووداوی کار، جارێکی تریش گیانی کرێکارێکی کوردی، ئەستاند

بەپێی ئەو هەواڵە، عومەر بەرخان، ناسراو بە عومەری فەقێ، کوڕی سەعید، تەمەن ٥٦ ساڵان، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەست داوە.

ئەو کرێکارە کوردەی خەڵکی مەریوان، لە کاری کار کردن و بە هۆی سەرمای لە رادەبەدەر، لە بەرزایی داربەستەکانەوە کەوتۆتە خوار و لەجێوە گیانی لە دەست داوە.

نەبوونی کار لە کوردستان، نەبوونی بیمەی کرێکاران و بیمەنەکرانیان لەلایەن خاوەن کارەکانەوە، ساڵانە گیانی کرێکارێکی زۆر لە کوردستانی خۆرهەڵات دەکاتە قوربانی.