دوو دەستبەسەرکراوی سیاسیی کوردی سەقزی، بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملیۆنی ئازاد کران

0
922

مرۆڤایەتی:  هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە سەقز، ڕایگەیاند، دوو ئامۆزا بە ناوەکانی “ڕەحمەت و سینا شاکری” لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

هەر کام لەو دوو هاووڵاتییە، بارمتەی ٨٠ ملیۆن تمەنییان بۆ ئازادبوونی کاتیی خۆیان داناوە.

 “ئەمین شاکری، کوڕی ڕەحمەت، تەمەن 27 ساڵان و سینا شاکری، کوڕی مەحموود، تەمەن 28 ساڵان و خەڵکی باژێڕی سەقز، ڕێکەوتی 1ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەمین و سینا، ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم لە باژێڕی سەقز، دەستبەسەر کرابوون.

سەرچاوەیەک لەمبارەوە ڕایگەیاندبووە کە ئەو 2 مامۆزایە تەنیا بەمەبەستی کارکردن لە کوردستانی باشوور بوون و ڕۆژی چوارشەممە 31ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی گەڕاونەتەوە باژێڕی سەقز بەڵام ڕۆژی دواتر دەستبەسەر کراون.