مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، هاووڵاتییەکی بۆکانی بە ناوی «سەید تەها ڕەشیدی»، ماوەی ٢ مانگە لە ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەرە و لێپێچینەوەی لێدەکرێت.
ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی بۆکان، ماوەی ٢ مانگ لەوەی پێش لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە.
دەگوترێ ئەو هاووڵاتییە بە تاوانی هاوکاری و لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە.