هاووڵاتییەکی بۆکانی، ٢ مانگە لە ئیتلاعات، دەستبەسەرە

0
1159

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، هاووڵاتییەکی بۆکانی بە ناوی «سەید تەها ڕەشیدی»، ماوەی ٢ مانگە لە ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەرە و لێپێچینەوەی لێدەکرێت.

ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی بۆکان، ماوەی ٢ مانگ لەوەی پێش لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە.

دەگوترێ ئەو هاووڵاتییە بە تاوانی هاوکاری و لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە.