چالاکیکی مەدەنیی خەڵکی مهاباد، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

0
948

لە درێژەی دەستبەسەرکرانی چالاکانی مەدەنی وسیاسیی کورد لە مەریوان، شنۆ و بۆکان، چالاکیکی مەدەنیی کوردی مهابادیش، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.

مرۆڤایەتی: بەرەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، چالاکێکی مەدەنیی مهابادی بە ناوی “ئاڕەش دادخابۆکانی” لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواستراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە مرۆڤایەتی گوت: “هێزە ئاسایشییەکان، کاتژمێر یەک و سی خولکەی بەرەبەیانی، هەڵیانکوتاوەتە ماڵی ئەو هاونیشتمانییە و دەستبەسەریان کردووە”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتیشی: “هێزەکانی ئیتلاعات، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەی شاری مهاباد، ماڵەکەشیان پشکنیوە”

ئارەش دادخای بۆکانی، لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە تەنیا ماوەی یەک ڕۆژ بوو لە ئەهوازەوە گەڕابۆوە مهاباد.

ئەو گەنجە کوردە لە بواری لەش جوانیدا چالاکە و خەریکی ڕاهێنانی وەرزشیە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەش کەس لە هاونیشتمانیانی شاری شنۆ دەستبەسەر و سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

هەروەها ئارام فەتحی و سامان کەریمی، دوو چالاکی مەدەنیی شاری مەریوانن کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و یان بانگهێشتی دادگا کراون.

هەروەها سەحەر فەیزی، چالاکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی سەقز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز و بە تاوانی “پڕۆپاگەندا بە دژی ڕژیم” بەسەر ئەو چالاکە خوێندکارییە کوردەدا سەپاوە و لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سەقزەوە پێی ڕاگەیێندراوە.