کۆڵبەری پێکراوی ناوچەی سەلاس، دوای سێ ڕۆژ گیانی لە دەست دا

0
813
اکرم رمضانی

مرۆڤایەتی: کۆڵبەری کوردی ناوچەی سەلاسی باوەجانی، دوای سێ ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، بە هۆی توندی و قووڵیی برینەکانی، شەوی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی و دوای سێ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا، گیانی لە دەست دا.

ئەکرەم ڕەمەزانی، کوڕی ڕەحمان، شەوی هەینی لە سەر شەممە، ٢٦ـی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە  گوندی “شێخ سێڵە”ـی سەر بە ناوچەی تازاوا لە سەلاسی باوەجانی کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و بە توندی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە ٣ ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەک لە کرماشان لە کۆمای تەواودا بوو و دوای سێ ڕۆژ، گیانی لە دەست دا.

پێشتریش، ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی سەرماوەزیش، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ئەیووب سرووری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، بریندار بووە.