سەحەر فەیزی، چالاکی خوێندکاریی کورد، سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

0
924

مرۆڤایەتی: سەحەر فەیزی، چالاکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی سەقز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە، سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەو سزایە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز و بە تاوانی “پڕۆپاگەندا بە دژی ڕژیم” بەسەر ئەو چالاکە خوێندکارییە کوردەدا سەپاوە و لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سەقزەوە پێی ڕاگەیێندراوە.

سەحەر فەیزی، کچە کوردی خوێندکاری بواری بەڕێوبەربەریی بازرگانیی زانکۆی تەورێز، کچی مستەفا و تەمەن ٢٤ ساڵان، ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەن مەئموورە جل شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە باژێڕی سەقز و بە هۆی بەشداریی چالاکانە لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، دەستبەسەر کرا و ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەزبەر دوایی ٣مانگ دەستبەسەر کران بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ملیۆن تمەنی و بە شیوەیەکی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

سەحەر فەیزی ماوەی ٧٧ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر بووە.