کاسبکارێکی کورد لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کەوتە بەر گوللـەی هێزەکانی ڕژیم

0
1105
کولبران کورد اثر کارتونیست کورد: آرش صفری از كوردستان ، اسلام آباد غرب

مرۆڤایەتی: شەوی هەینی لە سەر شەممە، ٢٦ـی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی “شێخ سێڵە”ـی سەر بە ناوچەی تازاوا لە سەلاسی باوەجانی تەقەیان لە کۆمەڵێک کاسبکاری کورد کرد کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە توندی بریندار بووە.

ئەکرەم ڕەمەزانی
ئەکرەم ڕەمەزانی

“ئاسۆی ڕۆژهەڵات”، شوناسی ئەو کاسبکارە کوردەی، “ئەکرەم ڕەمەزانی” کوڕی ڕەحمان ڕاگەیدنووە.

ئەو کاسبکارە کوردە بە سەختی بریندار و بۆ بەشی “کۆما” لە نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و  تا گەیشتنی ئەم هەواڵە لە حاڵەتی بێهۆشی دایە و دۆخی تەندروستیشی مەترسیدار ڕاگەیەندراوە.

بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ئەم کاسبکارە کوردە، گازۆئیلی ڕاگواستووە.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی سەرماوەزیش، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ئەیووب سرووری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، بریندار بووە.