ئیتلاعاتی سەقز لاوێکی هەتا سەرە مەرگ ئەشکەنجە کرد

0
2123
اطلاعات جوان کورد را زیر شکنجه کشت
اطلاعات جوان کورد را زیر شکنجه کشت

مرۆڤایەتی: ئیتلاعاتی رژیمی ئێران، لاوێکی کوردی خەلکی شاری سەقزی، بەهۆی خاڵکووبیی وێنەی یەکێک لە رێبەرانی کوردەوە هەتا سەرە مەرگ ئەشکەنجە کرد.

لاویكی تەمەن ١٧ ساڵەی خەلکی سەقز کە وێنەیەکی دوکتور قاسملووی لەسەر ملی خاڵکووبی کردبوو، لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ هەتا سەرە مەرگ ئەشکەنجە کرا.

تەها هەمزەیی، تەمەن ١٧ ساڵ، کە شاگری سافکاری بووە، رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز لە کار کردن لە دووکان لەلایەن ‌هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سەقز رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە یەکێک لە بەرپرسانی ئیتلاعاتی سەقز بە باوکی تەها هەمزەیی راگەیاندووە: “کە تۆزێک تەمبێ کراو کە ببێتە وانەیەک بۆ خەلکانی دیکە”.

به گوتەی سەرچاوەکە، هەنووکە تەها بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاحاتییەکانەوە لە ماڵەوە کەوتووەو زۆربەی ئەندامانی لەشی رەوش بوونەتەوە.

هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەو مێرمنداڵە، ژمارەیەک لە چالاکانی کورد وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆیان، لەمەڕ ئەشکەنجەدانی لەڕادەبەدەری ئەو مێرمنداڵە هۆشدارییان دابوو.