ئارام فەتحی سەرلەنوێ دەستبەسەر و زیندانی کرایەوە

0
1171

مرۆڤایەتی: ئارام فەتحی چالاکی فەرهەنگی و مەدەنیی کوردی خەڵکی مەریوان، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢٥ی سەرماوەز لە کاتی سەردان بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە، سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی مرۆڤایەتی ئەمڕۆ بەیانی، لە کاتێکدا ئارام فەتحی بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلەکانی سەردانی ئیتلاعاتی مەریوانی کردبوو، دەستەبجێ دەستەبسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.

ئارام فەتحی، چالاکی فەرهەنگی و مەدەنیی کوردی خەلکی مەریوان، رۆژی چوارشەممە ٢٤ی سەرماوەز بە دانانی ٥٠ ملیۆن تمەن بارمته، لە زیندان آزاد کرا.

 بە گوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو چالاکە فەرهەنگییە، بە مەبەستی وەرگرتنی بارمتەیەکی قورستر، ئارام‌یان دەستبەسەر کردۆتەوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە، رێکەوتی ١٥ی سەرماوەز بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم فەرمانداریی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئیرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

بریاربوو رێکەوتی ١٨ی سەرماوەز، ژامرەیەک لە چالاکان و هاووڵاتیاینی شاری مەریوان، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیپێک بێنن، کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە رێگرییان لێکرا.