دادستانی و ئیتلاعاتی ئورمیە، دژایەتییان لەگەڵ مۆڵەتی سەردانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی یاسووج کرد

0
955

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دادستانی و ئیتلاعاتی ئورمیە، دژایەتییان لەگەڵ مۆڵەتی سەردانی قەدریە قادری، بەندکراوی سیاسیی کورد، کردووە.

قەدریە قادری، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی ئورمیە کە لە بەندیخانەی یاسووج بەندکاوە بە هۆی ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوودا باوکی کۆچی دوایی کردووە و هەروەها خۆشی تووشی چڵکی گوێ، سەرئێشەی توند و بێ هەست بوونی یەکێک لە دەستەکانی بووە و پێویستیی بەلەزی بە چارەسەریی پزشکی هەیە، داوای مۆڵەتی سەردانی کردووە بەڵام ئیتلاعات و دادستانیی ئورمیە، پێشیان بە دەرچوونی ئەو مۆڵەتە گرتووە و دژایەتییان لەگەڵ کردووە.

قەدریە قادری زیندانی سیاسی كورد لە كاتی لێپیچینەە  و ڕاگرتنی لە ژووری تاكەكەسی و ڕاگرتنی لە گرتووخانەی بەندیخانەی یاسوج، لاقێكی تووشی هەڵمسان بووە و دواتر  گوێ ـی تووشی چڵک بوو و لە ئێستاشدا تووشی سەرئیشەیەکی بە ژان بووە و  دەستێكیشی بە یەکجاری بێ هەست بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵدەرییەکانی گوتووە: “ماوەیەک لەوەی پێش، باوکی قەدریە دوای چەند مانگ خەوتن لە نەخۆشخانەی ئورمیە، کۆچی دوایی کردووە و تا حەوتووی ڕابردوو، بنەماڵەکەی ئەو هەواڵەیان لە قەدریە شاردبۆوە، دوای ئەوەی قەدریە ئەو هەواڵە دەزانێ، وێڕای هاوپێچ کردنی بەڵگە پزشکییەکانی و هەروەها بەڵگەی کۆچی دوایی باوکی، داوای مۆڵەتی سەردانی کردووە. دوای ئەوەی کە دادوەری چاوەدێر بەسەر بنکەی چاکسازی و پەروەردەی یاسووج، داواکارییەکی بۆ دادستانیی ئورمیە ڕەوانە کردووە، هەم دادستانی و هەم ئیتلاعاتی ئورمیە بە ڕەسمی، دژایەتیی خۆیان لەگەڵ هەر چەشنە لێ خۆش بوو و ناردنەوەی قەدریە بۆ سەردان، دەربڕیوە”.

قەدریە قادری تەمەن 25 ساڵ و بەندكراوی سیاسی پێشتریش بە فەرمی دژایەتیی خۆی لەگەڵ لەسەرنانی چارشێو و  لەبەرکردنی زۆرە مڵیی قورئانڕاگەیاندوو و گوتوویەتی بە هیچ جۆرێک ڕاکێشی ئەو داسەپاندنە نابێ، كاتێكدا كە لە ئاینی نامەی زیندانەكانیش هاتووە.

قەدریە قادری لە كوتایەكانی ساڵی 89ی هەتاوی لە شاری ورمێ دەستبەسەر كرا و پاش راگرتنی زیاتر لە دومانگ لە گرتوخانەی ستادی ئیدارەی ئیتلاعات، پاش ماوەیەك گواسترایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ورمێ.
جێگەی ئاماژەیە كە قدریە قادری زیندانی سیاسی  كورد لە دادگای شۆڕشی ئورمیە، بە تاوانی هاوكاری لە گەڵ حیزبە كوردییەكان، سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا، پاشان لە دادگای پێداچوونوە سزاكەی هەڵوەشایەوە بۆ 7 ساڵ و دورخرانەوەی بۆ بەندیخانەی یاسوج.