کۆڵبەرێکی تری کورد بوو بە قوربانیی سیاسەتی هەژاری و برسێتی لە کوردستان

0
1170

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی مافی مرۆڤی، کۆڵبەرێکی تر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، کەوتۆتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و بە توندی بریندار بووە.

ڕەزا ڕەعنایی، خەڵکی گەورە دێی ساوانی سەر بە شاری بانە، رۆژی هەینی، ١٩ سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئینزامیەکانەوە لە ناوچەی سنووری سەرتەزین تەقەی لێکرا و بە سەختی برینداربوو.
ڕەزا ڕەعنایی بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە گواستراوەتەوە و ئێستاکە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی سەرماوەز، هێزەکانی هەنگی سنووریی ماکۆ لە نزیک گوندی “یاریم قیە”ـی ماکۆ، کۆڵبەرێکی کوردیان بە ناوی “مەجید دادخاه” کوشت.

هەروەها لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی و لە هەمان ڕۆژدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ئەیووب سرووری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، بریندار بووە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج شەممە 18ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، لە شاری مەریوان، ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەرانی کورد و لە ژێر دروشمی “نا بۆ کوشتنی کۆڵبەر” پێک بێت، بەڵام هیزەکانی ڕژیم بە چڕی ڕژانە ناو بازاڕ و پێشیان بەو کۆبوونەوە مەدەنییە ناڕەزایەتییە گرت.

بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ڕۆژی کورد لە مەریوان، ئەمڕۆ هێزە ئینتزامی و سەربازی و جل شەخسییەکانی مەریوان تەنانەت بڵاوەکان بە کۆبوونەوەی ٢ تا ٣ کەسیش گرتووە و ئیزنیان نەداوە کۆبوونەوەکان کە بڕیار بوو لە پێش فەرمانداریی ئەو باژێڕی پێک بێن، بەڕێوە بچێت.

بەو حاڵەشەوە خەڵکی ناڕزایی مەریوان تا ئاستێکی باش هاودەنگیی خۆیان لەگەڵ ئەو داواکارییە نیشان دا.

دۆخی باژێڕی مەریوان ئەمڕۆ تا درەنگانێک هەر سەربازی بووە و هێزەکانی ڕژیم بە چڕی ناو شاریان تەنیبوو.