هێزە ئیتلاعاتییەکان لە قوروە لاوێکی کوردیان دەستبەسەر کرد

0
856

مرۆڤایەتی: رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئێران، بەرپرسی “شرکت شهیر نرام افزار پویا”یان دەستبەسەر کرد.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی نادری وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەوالە رایگەیاند: “سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە نزیک بە ٢٠ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی قوروە چوونەتە ماڵی سابیر نادری و لە گەڵ خۆیاندا بردوویانە.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە کە هەتا ئێستا هەوڵەکان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شویةی راگیرانی هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەوالە لە هۆکاری دەستبەسەر کرانی سابیر نادری، ئەندازیاری کامپیوتێر هیچ هەوالیک لەبەر دەستدا نییە.

21942مانگی خەرمانانی سالی ١٣٩٣ی هەتاویش برایەکی سابیر نادری، بەناوی سەلاحەدین نادری، چالاکی بواری مافی منداڵان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری قوروەوە بەرەوڕووی هەڕەشە و گوشار ببوویەوە.

پێشتریش عارف نادری، برای سەلاح و سابیر نادری، لە ئەنجامی هەڕەشە و گوشارەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئێراندا بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشتبوو.