‌هێزە ئینتزامییەکانی رژیم ته‌قه‌یان له‌ لاوێکی كورد كرد/سەربازێک خۆی کوشت

0
1201

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، دوابەدوای کوژرانی یەکێک لە هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێران لە تێکهەڵچوون لەگەڵ کەسانێک کە بە وتەی هەواڵدەرییەکانی ئێران، قاچاقچی بوون، هێزە ئینتزامییەکانی سەردەشت دەستیان کردووە بە تەقە کردن لە هاووڵاتیان و بەدوای تۆڵە ئەستاندنەوە بەتایبەت لە هاووڵاتییانی کۆڵبەرن و بە هۆی تەقەکرانی تۆڵەئەستاندنەوەیی ئەو هێزانە گەنجێکی کوردی خەڵکی گوندی مامکاوە ـی سەردەشت بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی نەغەدە، خەوێندراوە.

هەواڵنێری مرۆڤایەتی، شوناسی ئەو هاووڵاتییەی “ڕێباز قادرزادە، کوڕی مینە، ٢٢ ساڵان و خەڵکی هوندی مامکاوەی سەر بە بەشی کانی زەردەی باژێڕی سەردەشت، ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەی هەواڵی مرۆڤایەتی هەروەها گوتیشی: “ڕێباز قادرزاە کە بە هۆی نەبوونی کار و پیشەسازی لەو ناوچەیە، کۆڵبەری دەکا لە ماڵی خۆی بووە کە هێزەکانی ڕژیم چوون بۆ ماڵەکەی و داوایان کردووە خۆی بناسێنێ و خۆی بە دەستەوە بدات، ئەویش داوای هۆکاری یاسایی لێکردوون و بەو هۆیەوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی لە نەغەدە کراوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 9ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، ئیستوارە یەکەم، ئیبراهیم کەریمی، یەکێک لە سنوورپارێزانی ڕژیم لە سەردەشت لە نزیک گوندی دەرماناوێ، کوژراوە و مەیتەکەی گواستراوەتەوە بۆ شوێنی لەدایک بوونی لە زەنجان.

لەلایەکی تریشەوە چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی وەک پاوە نیوز، ڕایانگەیاندووە دوای ئەوەی کە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە ماوە ٢ ڕۆژ بەر لە ئێستا کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو کەسی تریانی لێکەوتەوە، یەکێک لە سەربازەکان دوای ئەوەی زانیویەتی هۆکاری کوژرانی ئەو کۆڵبەرە بووە، خۆی کوشتووە.

تا ئێستا ڕاستی و درووستیی ئەو هەواڵە بۆ مرۆڤایەتی ڕوون نیە و نازاندرێ ئایا وەک لە ڕابردوودا هەبووە، سەربازەکە لەو کاتەوە لە لایەن بەرپرسانیەوە کوژراوە یان خۆی خۆی کوشتووە.