کرێکارێکی کورد تووشی ڕووداوی کار بوو

0
1768

کرێکارێک لە کاتی دروێنە کردنی گەنمە شامی لە زەوییەکانی دەوروبەری شاری گیلانغەرب بە هۆی بەرکەوتنی داسی کۆمپاین بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ‌شەممە ٩ی سەرماوەز، لە گوندی”بێنگرد”، لاقی کرێکارێک کەتۆتەبەر داسی کۆمپاین و بە سەختی بریندار بووە.

لاقی ئەو کرێکارە کوردە پاش کاتژمێرێک لە نێو تێغەکانی دەزگای کۆمپاینەکە دەرهێنراوە.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە تا ئێستا ناڕوونە، بەڵام بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی لە شاری گیلانغەرب، باسیان لە ئەگەری قرتاندنی لاقی کردووە.

شاری گیلانغەرب زیاتر لە ٧٢هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە ١٥٠کیلۆمێتریی باشووری ڕۆژئاوای شاری کرماشان هەڵکەوتووە.

بەڕێوەبەری جیهای کشاوەرزیی شاری گیلانغەرب سەبارەت بەو ڕووداوە بە هەواڵدەریی ئیرنا، گوتوە: “ئەو کرێکارە بۆ چارەسەری پزیشکیی پێویست ڕەوانەی شاری کرماشان کراوە”.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە پاڕێزگای کرماشان، ٢٤ کەس گیانیان لەدەست داوە، و ٢٧٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.